بەڕێوبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. پلەی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبێتەوە.
سبەی دووشەممە، ١٦ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێ و پلەی گەرما ١ بۆ ٣ پلە بەرزدەبیتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:-
هەولێر(ئەربیل): ٢٠پلە
سلێمانی: ١٧پلە
دهۆک: ١٨پلە
زاخۆ: ١٨پلە
چەمچەماڵ: ١٩پلە
حاجی ئۆمەران: ٨پلە