وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٥، ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نزیکی کاتژمێر دووی شەوی رابردوو لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان چەند کەسێکەوە رووداوی تەقەکردنی لێ کەوتووەتەوە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو.
هەروەها وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتیشی، ئەو کەسانەی کە کوژراون، تەمەنیان نێوان ٢٠ بۆ ٢٢ ساڵە و دوو کەسی دیکەش بە تۆمەتی کوشتنیان دەستگیرکراون.
هاوکات باسی لەوەشکرد، چەند مانگێک لەمەوبەر گرفت و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا هەبووە و دواتر چارەسەرکراوە، بەڵام دووبارە کێشەکانیان سەریهەڵداوەتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت