وادەی ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانی سەرژمێری راگەیەندرا

وادەی ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانی سەرژمێری راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 6, 2025 17:30
وادەی ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانی سەرژمێری راگەیەندرا
0

لایک

وەزارەتی پلاندانانی عێراق وادەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی پڕۆسەی سەرژمێريی گشتیی دانیشتووانی بڵاو كردەوە.

عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئێستا لە قۆناغی پۆڵینكردن و جیاكردنەوەی زانیارییەكانی پڕۆسەی سەرژمێريی گشتیی دانیشتوانین كە قۆناغێكی گرینگ و هەستیارە و كاری زۆری دەوێت.

راشیگەیاند: بۆ مانگی شوبات (مانگی دوو)ی داهاتوو سەرجەم كارەكانی پڕۆسەی سەرژمێريی گشتیی دانیشتووان كۆتایی دێت و ئەنجامە كۆتاییەكان ئامادە دەبێت بۆ راگەیاندن.

هەروەها رایگەیاند: بە تەواوبوونی كارەكانی سەرژمێريی گشتی، عێراق پێ دەنێتە نێو قۆناغێكی نوێ لە بوارەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتیدا.

 لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو پڕۆسەی سەرژمێريی گشتی دانیشتووان لە هەرێم و پارێزگاكانی عێراق بە سێ قۆناغی جیاواز بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەم سەرژمێرییەش دوو رۆژ لە سەرتاسەری عێراق قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرابوو.

En az 10 karakter gerekli