دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ئایندهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی ئه‌و رێكارانه ده‌كه‌ن كه فه‌رمانبه‌ران بتوانن ئه‌مساڵ مووچه‌ی هه‌مو مانگه‌كان وه‌ربگرن، چونكه به‌رنامه‌ی ئه‌م كابینه‌یه مووچه‌ی هه‌مو مانگه‌كان بدرێت.
دانا عه‌بدولكه‌ریم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و باسی ئه‌و رێكارانه ده‌كه‌ین كه بتوانین موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌مو مووچه‌كانیان وه‌ربگرین، چونكه به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م وایه كه هه‌وڵبده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌رزه‌ی كه له حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه دێت بۆ مانگه‌كانی 9، 10 و 11یه، بتوانین موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8ی و 12ش دابینبكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كه گرنگه باسبكرێت له دوا سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی و شاندی یاوه‌ریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت كردووه و باسیان لهوهكردوه كه ئه‌م قه‌رزه وه‌كو رێكارێكی كاتییه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم وتیشی، “قۆناغی دوه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌دوای مانگی 10 بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان خه‌رج ده‌كرێت به‌وه‌ش حه‌جمی ئینفاقی فیعلی به‌رزده‌بێته‌وه كه 12.67% و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه پێویست ناكات چیتر قه‌رز بكه‌ین”.
په‌یوه‌ست به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ده‌ڵێت، “بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاربكرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانی داهاتوق بابه‌تی مووچه تێكه‌ڵاو به بابه‌ته‌كانی دیكه نه‌كرێت كه گفتوگۆ و رای جیاوازیان له‌سه‌ره له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت”.