به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له ئاراسته‌ی باکووری لوبنانه‌وه هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ک له ناوچه‌كانی ته‌رتوس و حەمما.
ئاژانسی سانا-ی فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه، “لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل كه به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌مووشه‌ک هێرشیكرده‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ته‌رتوس و حەمما و لە ئەنجامدا سێ كه‌س برینداربوون”.
ئەوەش هاتووە، به‌رگری ئاسمانی سوریا ژمارەیەک موشه‌كی ئیسرائیلی خستوهتهخوارهوه، به‌ر له‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان بپێكن.
شایەنی باسە، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كاتژمێر 07:15 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامدراوه و ئاڕاسته‌ی هێرشه‌كان له باكووری لوبنانه‌وه كراوه‌ن جگه له برینداربوونی ئه‌و سێ سه‌ربازه زیانی زۆری ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.