مه‌سرور بارزانی بڕیاری هێنانه‌كایه‌ی ژماره‌یه‌ك ناحیه‌ی دیكه‌ی له‌ سنووری هه‌ولێر ده‌ركرد
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • مه‌سرور بارزانی بڕیاری هێنانه‌كایه‌ی ژماره‌یه‌ك ناحیه‌ی دیكه‌ی له‌ سنووری هه‌ولێر ده‌ركرد

مه‌سرور بارزانی بڕیاری هێنانه‌كایه‌ی ژماره‌یه‌ك ناحیه‌ی دیكه‌ی له‌ سنووری هه‌ولێر ده‌ركرد

كانونی یه‌كه‌م 14, 2023 21:02
مه‌سرور بارزانی بڕیاری هێنانه‌كایه‌ی ژماره‌یه‌ك ناحیه‌ی دیكه‌ی له‌ سنووری هه‌ولێر ده‌ركرد
0

لایک

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بڕیاریدا به‌ هێنانه‌كایه‌ی چوار ناحیه‌ی دیكه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌ یه‌كێكیان كۆڕێیه‌ ده‌كرێته‌ ناحیه‌ و به‌ قه‌زای پیرمامه‌وه‌ ده‌لكێندرێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ فراوانكردنی ناوچه‌ ئیداریه‌كان و هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی تازه‌ له‌ سنووری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ هاوڵاتییان، به‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی چوار ناحیه‌ی تازه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر هێنرانه‌ كایه‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “مه‌سرور بارزانی بڕیاریداوه‌ به‌ هێنانه‌ كایه‌ی ناحیه‌ی كۆڕێ و لكاندنی به‌ قه‌زای پیرمام، هێنانه‌ كایه‌ی ناحیه‌ی به‌ستۆڕه‌ و لكاندنی به‌ قه‌زای پیرمام، هێنانه‌ كایه‌ی ناحیه‌ی بناری سه‌فین و لكاندنی به‌ قه‌زای پیرمام، هێنانه‌ كایه‌ی ناحیه‌ی بێستانه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی گوندی بێستانه‌ ده‌بێت و ترازاندنی له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر”.

باس له‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌دا ژماره‌یه‌ك ناحیه‌ و گوندیش سنووری ئیداری نوێیان بۆ دیاری كراوه‌ كه‌ پێشتر له‌ سنووری قه‌زاو ناحیه‌ی دیكه‌ بوون به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:-

  • یه‌كه‌م:

ترازاندنی ناحیه‌ی داره‌شه‌كران و به‌ ته‌واوی گونده‌كانیه‌وه‌ له‌ سنووری قه‌زای خه‌بات و لكاندنیان به‌ قه‌زای پیرمام .

  •  دووەم:

ترازاندنی گونده‌كانی (شیوه‌پیران، ڕه‌سول بچكۆل) له‌ ناحیه‌ی شۆڕش سه‌ربه‌ قه‌زای كۆیه‌ و لكاندنیان به‌ ناحیه‌ی بێستانه‌.

  • سێیەم:

ترازاندنی گونده‌كانی (كانی بزره‌، ڕولكه‌، هه‌یته‌ كوژه‌، شاقازی، حه‌سه‌ن موتریب، سۆفی برایم، پونگینه‌، میره‌كانی خدر، چاله‌گرده‌ره‌، ئازیانه‌، قه‌شقه‌، خوڕخوڕ، دوشیوان، په‌لكانه‌ له‌ قه‌زای قوشته‌په‌، لكاندنیان به‌ ناحیه‌ی بێستانه‌ له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر .

  •  چوارەم:

ترازاندنی گونده‌كانی (بێستانه‌ی گه‌وره‌، سه‌رمه‌زرا، بێستانه‌ی بچووك، ئۆمه‌ره‌ سۆر) له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، لكاندنیان به‌ ناحیه‌ی بێستانه‌ له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر

En az 10 karakter gerekli