باڵیۆزخانەی لوبنان روونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنەسەر خوێندکارانی عێراقی دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باڵیۆزخانەی لوبنان روونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنەسەر خوێندکارانی عێراقی دەدات

باڵیۆزخانەی لوبنان روونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنەسەر خوێندکارانی عێراقی دەدات

ژمارەیەک خوێندکاری عێراقی لەلایەن ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی لوبنانەوە هێرشیان دەکرێتەسەر

ئازار 9, 2023 21:35
باڵیۆزخانەی لوبنان روونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنەسەر خوێندکارانی عێراقی دەدات
0

لایک

دوای ئەوەی ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە ژمارەیەک خوێندکاری عێراقی نیشان دەدات و دەردەکەوێت کە لەلایەن ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی لوبنانەوە هێرشیان دەکرێتەسەر، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی لوبنان لە بەغداد رایگەیاند، ئەو رەفتارەی پۆلیسی وڵاتەکەی رەتکراوەیە و سەرۆکی حکومەتی لوبنان لەکۆشکی حکومەت پێشوازی لەو خوێندکارانە دەکات.

ئەوانەی لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون بریتین لە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندنی باڵای عێراق کە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان، لە بەیروت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەو وڵاتەیان کردووە، لەو کاتەشدا بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەوە پۆلیسێک هێرشدەکەسەر ژمارەیەک خوێندکاری عێراقی.

باڵیۆزخانەی لوبنان لە بەغداد لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن دەسەڵاتی لوبنانەوە رەتدەکرێتەوە و رەفتاری پۆلیسەکەش قبوڵ کراو نییە، بۆیە وەک دەربڕینی پشتیوانییەک بۆ خوێندکارەکان، نەجیب میقاتی، سەرۆکی حکومەتی لوبنان لە کۆشکی حکومەت پێشوازی لە خوێندکارەکان دەکات.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵای لوبنان پابەندە بە راییکردنی مامەڵەی خوێندکارانی عێراق بەباشترین شێوە، بۆیەش وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی شکۆی خوێندکارەکان، نەجیب میقاتی، سەرۆکی حکومەتی لوبنان بڕیاریدا پێشوازی لەو خوێندکارانە بکات و گوێبیستی خواست و چۆنیەتی راییکردنی کارەکانیان بێت.

هاوکات، نەعیم ئەلعبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا لێژنەیەکی باڵای وەزاری لەسەر هێرشکردنەسەر خوێندکارە عێراقییەکان لە لوبنان پێکبهێنرێت و چاودێری دۆسییەکانیان بکات، هەروەها قسەش لەگەڵ لایەنی لوبنانی بکرێت بەمەبەستی راییکردنی کاروبارەکانیان لە بەیروت.

En az 10 karakter gerekli