وابریاربوو سبەی دووشەممه کۆبوونەوەی دووهمی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بەرێوەبچێت بەڵام
جارێکی دیکە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئهمڕۆ یهكشهممه (5ـی ئاداری 2023)، زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان-عێراق بە میدیای نزیک لە حیزبەکەی راگەیاند، بریار بوو سبەی دووشەممە گەری دووەمی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەی سیاسی یەکێتی بهڕێوهبچێت بەڵام كۆبوونهوهكه دواخراوە بۆ کاتێکی دیکە.
لەبارەی هۆکاری دواخستنەکە، سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمان وتی، پەیوەندی بە تیکچوونی باری تەندروستی رزگار حەمە، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتییەوە هەیە و هۆکاری سیاسی نییە.
بڕیاربوو دوێنێ شەممە 04-03-2023 دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا.
یەکێک لەو خاڵە سەرەکییانەی بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی سبەی نێوان دوو لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت شێوازی دەنگدان بۆ 11 کورسییەکەی پێکهاتەکان بوو لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق، کە یەکێتی داوا دەکات چوار کورسییان بۆ پارێزگای سلێمانی بن و پارتیش دەڵێت، لەگەڵ داوای پێكهاتەکاندان.