سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد دەکات

سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2024 15:18
سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد دەکات
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە وەزیری ناوخۆ دەکات لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی بەغداد بکات کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوودانی فەرمانی دەرکردووە بۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ھێرشەکەی سەر سەربازگەی ڤیکتۆریا لە  فڕۆکەخانەی بەغداد بکرێت و لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە و دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم رابگەیەندرێت.

ھاوکات وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ھێرشەکەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لێکۆڵینەوەیان بەرامبەر ئەو ھێزە دەستپێکردووە کە ناوچەی عامریەی بەغدادیان بەدەستەوەیە  و لەو ناوچەیەوە مووشەکەکان ئاراستەکراون،  جەختیشکراوەتەوە لەوەی ھەرکەسێک بوێری ھەبێت ھەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری بدات، بە توندی لێپرسینەوەی لەگەڵدەکرێت.

شەوی رابردوو لەڕێگەی سێ موشەکەوە بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە لەناو فڕۆکەخانەی بەغداد کرایە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

En az 10 karakter gerekli