وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە نووسراوێکدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بڕیاری لێخۆشبوون لە راگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرەوە و ئەمڕۆ دەرچووە، بڕیاردراوە بە راگرتنی رێنمایی ژمارەی نۆی ساڵی 2021 تایبەت بە باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکان.
نووسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی دارایی بە ژمارەی 7925 ئەمڕۆ چوارشەممە بە ناوی رێنمایی دارایی ژمارە سێی ساڵی 2024 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە وەرنەگرتنی باج لە سەر چێشخانەکان، هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەموونخانە و نانەواخانەکان، زەوییە بەتاڵەکان دەگرێتەوە.
هەروەها ئاماژەیداوە، ئەم رێنماییانە لە رێککەوتنی دەرچوونی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 23ی تەممووزی 2024ـەوە جێبەجێ دەکرێت.