ئیتاڵیا ماوەی شەش مانگ باری نائاسایی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئیتاڵیا ماوەی شەش مانگ باری نائاسایی راگەیاند

ئیتاڵیا ماوەی شەش مانگ باری نائاسایی راگەیاند

نیسان 12, 2023 09:35
ئیتاڵیا ماوەی شەش مانگ باری نائاسایی راگەیاند
0

لایک

بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی پەنابەرە هاتووەکان بۆ وڵاتەکە لەرێگەی دەریای ناوەڕاستەوە، ماوەی شەش مانگ باری نائاسایی لە ئیتاڵیا جێبەجێدەکرێت.

کابینەی حکومەتی ئیتاڵیا بەسەۆکایەتی جۆرجیا میلۆنی دۆخی نائاسایی خستەبواری جێبەجێکردنەوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی ئیتاڵیا پاش راگەیاندنی دۆخی نائاسایی رێکاری جیاواز لە بەرێوەبردنی دۆخی پەنابەران و داڵدەدانیان و ناردنەوەیان دەگرێتەبەر.

هاوکات، دۆخی نائاسایی پێنج ملیۆن یۆرۆ بۆ حکومەتەکەی ملیۆن تەرخاندەکات بۆ چاودێریکردنی توندتری کەنارەوەکان، هەروەها رێگە بە حکومەت دەدات ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان نییە دیپۆرتیان بکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli