بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاویەکان هەیە و سبەی شەممەش کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و بەگشتی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی (1-2) پلە.
تایبەت بە سبەی شەممە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەی (1-2) پلە، خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند لە نێوان 10- 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی