بازرگانێکی مەترسیداری چەک و ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکرا

بازرگانێکی مەترسیداری چەک و ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکرا

بازرگانەکە نازناوی "شەیتان"ـی هەبووە

ئازار 9, 2023 23:47
بازرگانێکی مەترسیداری چەک و ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکرا
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لە پارێزگای زیقاڕ رایگەیاند، مەترسیدارترین بازرگانێکی ماددە هۆشبەر و چەک لە ناوچەکانی باکووری پارێزگاکە کە نازناوی “شەیتان”ـی هەیە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، هێزێکی ئەمنی سەر بە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان لە قەزای قەلعەسوککەر، دوای بەدواداچوونێکی ورد کە چەند رۆژێکی خایاند، توانیان گەمارۆی یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانی چەک و ماددە هۆشبەرەکان بدەن.

ئەوەش هاتووە، “ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی کتوپڕدا خۆی کردووەتە ناو ئۆتۆمبێلی بازرگانەکەوە، نزیک بوو ژیانی خۆی تیادا لەدەست بدات دوای ئەوەی ئەو بازرگانە چەکەکەی خستە سەرسەری، بەڵام ئەفسەرەکە بەهاوکاری هێزە ئەمنیەکانی دیکە توانیویەتی خۆی دەرباز بکات و دەستگیری بکات”.

هاوکات، هێزە ئەمنییەکان بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و چەکی سوکیان لەناو ئۆتۆمبێلی ئەو تۆمەتبارەدا دۆزیوەتەوە کە بەنیازی فرۆشتنی بووە.

جێی باسە، دەستگیرکراوەکە کە نازناوی (شەیتان)ـی هەبووە، ناسنامەیەکی ساختەی بەکارهێناوە کە پێگەی ئەفسەرێکی باڵای ئەمنی لەسەر بووە، بەوهۆیەوە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە بازگەکانەوە هاتووچۆی کردووە.

En az 10 karakter gerekli