بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

ئازار 1, 2023 12:18
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای دیناری عێراقی جارێکی دیکە دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلار کە بەهای هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار خستە بازاڕەوە بەڵام نەبووەهۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار.

جێی باسە، رۆژی 07-02-2023 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا دەستکاریی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بە شێوەیەک 100 دۆلار دەبێتە 130 هەزار دینار.

En az 10 karakter gerekli