هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەسەر پشتیوانی سوودانی بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هاتە دەنگ
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی سوودانی بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق هاته‌ده‌نگ و داوای لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌كات.
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشتڕاستی لێدوانه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی كرده‌وه له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا له عێراق و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ـی كانوونی دووه‌می 2023، محه‌مه‌د سه‌عدون، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق فه‌رمییه و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته حكومه‌ت و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان ملكه‌چی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بن، له‌باره‌ی جێهێشتنی خاكی عێراق له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌كانه‌وه.
شایەنی باسە، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” كه رۆژی 15ـی كانوونی دووه‌می 2023 بڵاوكرایه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ كاتێک بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق دیارینه‌كراوه و عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش.
ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی به‌رگریكردن له مانه‌وه‌ی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عێراق تا کاتێکی نادیار ئاماژه‌ی پێبكرێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، سوودانی باسی له‌وه‌كردووه، كابینه‌كه‌ی دەیەوێت بە هەمانشێوەی سعودیە و وڵاتانی کەنداو سوود لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا وەربگرن، هه‌روه‌ها دەشکرێت لەیەک کاتدا لەگەڵ ئێران و ئەمه‌ریکا پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.