سوودانی لەبارەی هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هاتە دەنگ
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی لەبارەی هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هاتە دەنگ

سوودانی لەبارەی هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هاتە دەنگ

تشرینی یه‌كه‌م 23, 2023 15:06
سوودانی لەبارەی هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هاتە دەنگ
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ھێرشکردنەسەر بنکە سەربازییەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان رەتدەکاتەوە و ھێزە ئەمنییەکانی راسپارد ھێرشبەرەکان بدۆزنەوە.

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ھێرشەکان بۆسەر بنکە سەربازییەکانی عێراق رەتدەکەنەوە کە راوێژکارانی ھاوپەیمانانی لێیە.

وتیشی، راوێژکارانی ھاوپەیمانان لەسەر داواکاری رەسمی حکومەت لە عێراقن بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارەکانیان بۆ پشتیوانیکردنی ھێزە ئەمنییەکان و مەشق و راوێژکردن.

یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکرد، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانی راسپاردووە بەئەرکەکانیان ھەستن و یاسا جێبەجێبکەن و شوێن پێی ئەو کەسانە ھەڵگبرن کە ھێرشەکانیان ئەنجامداوە، بەھیچ شێوەیەک رێگە نەدەن زیان بە ئارامی و سەقامگیریی وڵات بگەیەنرێت.

En az 10 karakter gerekli