پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە زاری وەزارەتی داراییەوە دڵنیایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات.
مستەفا كرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دواهەمین دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی دووپاتیانكردووەتەوە كە مووچە بە تەواوی پارێزراوە.
وتیشی، “رەنگە ناوبەناو هەندێك دواكەوتنی مووچەی بەشێك لە دامەزراوەكاندا رووبدات، بەڵام مووچە پارێزراوە”.
لە كۆبوونەوەی سێشەممەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە مووچەیان راگیرابوو.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەران بەپێی یاسا كارپێكراوەكان.