وەزارەتی پەروەردە فەرمانێکی وزاری بۆ دەستکردنەوە بە دەوام دەرکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پەروەردە فەرمانێکی وزاری بۆ دەستکردنەوە بە دەوام دەرکرد

وەزارەتی پەروەردە فەرمانێکی وزاری بۆ دەستکردنەوە بە دەوام دەرکرد

تشرینی یه‌كه‌م 19, 2023 15:07
وەزارەتی پەروەردە فەرمانێکی وزاری بۆ دەستکردنەوە بە دەوام دەرکرد
0

لایک

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت:دەبێت لە یەکشەممەى داهاتووەوە پرۆسەى خوێندن دەستپێبکاتەوە، لەبارەى داواى وانەبێژانیشەوە بۆ دامەزراندن وەڵام دەداتەوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ پڕسى خوێندن لە سلێمانى و هەڵەبجە و راپەڕین لە مەترسیدایە و خوێندکاران لەو ناوچانە لە چێژى خوێندن بێبەشن و ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە کێشەى مووچە کێشەیەکى گشتییە  و تەنها پەیوەندى بە وەزارەتى پەروەردەوە نییە.

 

وتیشی، فەرمانێکی وزاری ئیمزا دەکات بۆ ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە خوێندن دەستپێبکاتەوە و لە داواکاری مامۆستایان و خوێندکاران تێدەگەین و خەمخۆریانین.

لەبارەى داواکاریی مامۆستایانى وانەبێژیشەوە بۆ دامەزراندن، وەزیرى پەروەردە وتى: هەرێم گەر تواناى دارایی هەبێت، داواکارى وانەبێژان جێبەجێ دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە مانگێکە، مامۆستایانى وانەبێژ و مامۆستایانى ناڕازیی بەردەوام لەسەر شەقامن و بایکۆتى خوێندنیان کردووە، مامۆستایانى وانەبێژ دەڵێن: تا دانەمەزرێین دەوام ناکەین، مامۆستایانى ناڕازیش داواى تەواوى شایستە داراییەکانى ئەمساڵیان دەکەن.

En az 10 karakter gerekli