بەئامادەبوونی لایەنەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی “گرنگ” لە بەغداد ئەنجام دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەئامادەبوونی لایەنەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی “گرنگ” لە بەغداد ئەنجام دەدرێت

بەئامادەبوونی لایەنەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی “گرنگ” لە بەغداد ئەنجام دەدرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەئامادەبوونی لایەنەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی “گرنگ” لە بەغداد ئەنجام دەدرێت
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە ماڵی مام جەلال لەبەغداد بەڕێوەدەچێت.

میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردەوە، “بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد ئێوارەی ئەمڕۆ ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبنەوە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئامانجی کۆبوونەوەکەش بۆتاوتوێکردنی پێشھاتە ئەمنییەکان و تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ و چەند پرسێکی تری گرنگی پەیوەست بە دۆخی وڵات دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی سیاسی، لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ، پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان، یاسای ھەڵبژاردن. لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق، مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنووری عێراق دەبێت.