حەلبووسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حەلبووسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە

حەلبووسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە

تشرینی دووه‌م 15, 2023 15:05
حەلبووسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە
0

لایک

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى دورخراوەى ئەنجومەنى نوێنەران بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پێشێلکردنی دەستوور و مەترسیدا وەسفکرد.
 
دواى ئەوەى دوێنێ سێشەممە، دادگاى فیدڕاڵى بڕیاریدا بە دورخستنەوەى محەمەد حەلبوسى لە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد حەلبووسی، لەبارەى بڕیارەکەوە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و رایگەیاند: پێویستە دادگاى باڵاى فیدڕاڵى چاودێرى جێبەجێکردنى دەستوور بێت، بەڵام لەو بڕیارەیدا دادگای باڵای فیدراڵی رەچاوی رێکارە یاسایی و دەستورییەکانی نەکردووە.

ئەو باسى لەوەشکرد، ئەو لایەنەى پێویستە دەستوور جێبەجێ بکات، خۆى پێشێلى دەستوورى کردووە و ئەمەش کارێکی مەترسیدارە.

وتیشى،” بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگاى فیدڕاڵى یاسایی نییە، بۆیە ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەمو لایەنێک پابەندی دەستوور بن”.

روونیشى کردەوە، تەنها سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەران بۆی هەیە کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار بهێنێت، هەروەها تەنها دادگای دادوەری بۆی هەیە لەسەر تاوانە جیاوازەکان بڕیار لە سەر پەرلەمانتار دەربکەن، بۆیە ئەوەى دادگاى فیدڕاڵى کردوویەتى پێچەوانەى دەستوورە.

En az 10 karakter gerekli