سەرۆکی هەرێم پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دووبارەبوونەوەی رووداوی تەقینەوەی غاز جێگەی نیگەرانی و مەترسیی جیدییە دەبێت لایەنی پەیوەندیدار بەزووترین کات و بەجیدی لەسەر ئەو بابەتە رابوەستێت و چاودێرییەکی باشتری سیستەمی غاز و چۆنێتیی بەکارهێنانی بکات.
شەوی رابردوو لە بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەس برینداربوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکات و رایدەگەیێنێت، ئامادەن بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی بریندارەکان بکەن.
کەمتر لە هەفتەیەک پێش ئێستا بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز لە ماڵێکی سلێمانی 15 کەس گیانیان لەدەستدا. سەرۆکی هەرێم داوا دەکات رێکاری باشتری سەلامەتی بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی رێگری لە رووداوی لەو شێوەیە بکرێت.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به‌هيدارى و سه‌رساخيێ ل مالبات و كه‌سوكارێت قوربانى يێت ڕويدانا دلته‌زينا په‌قينا شه‌ڤێدى يا دهۆكێ دكه‌م كو جهێ خه‌مه‌كا مه‌زنه، دل و هه‌ستێت من دگه‌ل وان و شريكێت ئێش و كۆڤانا وانم، ژ خودايێ مه‌زن هيڤيخازم گيانيێ قوربانييا ب ڕه‌حم و دلۆڤانيا خۆ شاد بكه‌ت و سه‌بر و ئاراميێ بده‌ته مالبات و كه‌سوكارێت وان، هه‌روه‌سا هيڤيا ساخبوون و شيفايا بله‌ز بۆ بريندارا دخازم، ئه‌م بۆ هه‌ر هاريكارييه‌كا پێويست يا چاره‌سه‌ريا وان ئاماده‌ينه.
دوباره‌بوونا ڕويدانا په‌قينا غازێ، جهێ نيگه‌رانى و مه‌ترسييه‌كا جددييه و دڤێت لايه‌نێت په‌يوه‌نديدار ب زويترين ده‌م ب جددى له‌سه‌ر ڤێ بابه‌تى ڕاوه‌ستن و چاڤدرێرييه‌كا باشتر له‌سه‌ر سيستمێ غازێ و چاوانيا بكارئينانا وێ هه‌بيت و ڕێكارێت باشتر يێت سه‌لامه‌تيێ هه‌بن داكو ڕێ ل ڕويدانێت هۆسا دلته‌زين بێنه گرتن.
خودايێ مه‌زن هاريكارێ مالبات و كه‌سوكارێت قوربانييا و خه‌لكێ پارێزگه‌ها دهۆكێ بيت و دلێ مه هه‌ميا دگه‌ل وانه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كورستانێ