به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نكه‌رێكی غاز له رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فرماندهی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ركرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئه‌و رووداوه و ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ رای گشتی، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فرمانی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆی ده‌ركرد.
جێی باسە، شەوی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدادی پایته‌ختی عێراق روویدا و كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوه‌یانپێكراوه، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دهستییپێكرد.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌نێو گه‌راجێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی (تاڵبییه) و (ئه‌لقاهیره) له رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا روویداوه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداش له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانه‌وه رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غداد، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.