ساڵح محه‌ممه‌د ئه‌لعێراقی، كه به وه‌زیری سه‌در، ناسراوه له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در وه‌ك “ئێوه” (لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) نییه، كه پره‌نسیپی له قسه و كرداریدا نه‌بێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: سه‌در له‌گه‌ڵ ئێوه رێكناكه‌وێت، زیاتر له‌وه‌ش هیچ گفتوگۆیه‌كتان له‌گه‌ڵ ناكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتنێكی ئاشكرا بێت. سه‌در پیاوی هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كانه.
ئه‌م په‌یامه دوای ئه‌وه دێت، له هه‌ندێ: سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌یامێكیان گه‌یاندووه‌ته سه‌در و پێیان راگه‌یاندووه، كه ئاماده‌ن كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له محه‌ممه‌د شیاع سوودانییه‌وه بگۆڕن بۆ هه‌ر كاندیدێكی دیكه، كه سه‌در پشتیوانی بكات، بۆ نموونه جه‌عفه‌ر سه‌در، قاسم ئه‌عره‌جی یان حه‌مید ئه‌لشه‌تری، به‌ڵام سه‌در ئه‌و پێشنیازه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە و بەشێک لە فراکسیۆنەکانیش بەشداریی کۆبونەوەکە دەکەن و بەشێکیشیان بەشداری ناکەن. کۆبونەوەکە پێویستی بە ئامادەبونی لانیکەم 220 پەرلەمانتار لەکۆی 329 پەرلەمانتار هەیە.