<strong>ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە</strong>
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئازار 19, 2023 09:39
<strong>ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە</strong>
0

لایک

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیاری زیاتر لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە شەوی 15/16 ـی ئاداری 2023 بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، “ئەو هێلیکۆپتەرانە لەنێوان رۆژئاوا و سلێمانی فڕیون بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم ئاگاداربکەنەوە”.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، “ئەو هێلیکۆپتەرانە لە چەند بنکەیەکی پاریزگای سلێمانی دابەزیون و بەرەو رۆژئاوا فڕیون”.

ئاماژەیان بەوەشدا، لایەنێک لە سلێمانی بەشێوەیەکی نهێنی و نافەرمی رێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە و بە چەندین جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانان و حکومەتی فیدراڵ دەکەن، روونکردنەوە بدەن کە ئەم هێلیکۆپتەرانە بە کام مۆڵەت لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەفڕن و کێ بەرپرسیارێتی ئەم کارە نایاساییانە هەڵدەگرێت.

En az 10 karakter gerekli