بەرهەم ساڵح و پلاسخارت له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی “رێگەچارەی گونجاو” گفتوگۆ ده‌كه‌ن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرهەم ساڵح و پلاسخارت له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی “رێگەچارەی گونجاو” گفتوگۆ ده‌كه‌ن

بەرهەم ساڵح و پلاسخارت له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی “رێگەچارەی گونجاو” گفتوگۆ ده‌كه‌ن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بەرهەم ساڵح و پلاسخارت له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی “رێگەچارەی گونجاو” گفتوگۆ ده‌كه‌ن
0

لایک

سه‌رۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق كۆبووه‌وه‌ و گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی و هێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بە ئاڕاستەی کۆتایی هێنانە بە قەیرانی سیاسی و هێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان.

هەروەها دوپاتکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی سازان و دیالۆگ رو لەچارەسەرەی کێشەکان کە ئەنجامەکەی جێگەی رەزامەندی هەمولایەک بێت و مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هێنانەدی داوا رەواکانی هاووڵاتیان.