عێراق.. هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • عێراق.. هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون

عێراق.. هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق.. هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون
0

لایک

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداریدا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ دوو مانگی داهاتودا و راشیگه‌یاند، “وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه‌”.
 
ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، “تای خوێنبه‌ربوون وه‌رزییه‌، به‌ڵام به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ له‌ وه‌رزه‌كانی دیکە نامێنێت، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌”.

روونیشیكرده‌وه‌، “به‌هۆی ئه‌نجامنەدانی هه‌ڵمه‌تی رشاندن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌شی ڤێتێرنه‌ری وه‌ک پێویست، كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا ئه‌نجامده‌درا نەخۆشییەکە كه‌متر بوو، به‌ڵام له‌مساڵدا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی رشاندن نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبۆته‌وه‌”.

ریاز حلفی باسی له‌وه‌شكرد، رێژه‌ی تۆماركردنی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوونی كه‌مبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێشبینیده‌كرێت له‌ دوو مانگی داهاتودا واته‌ مانگی (ئه‌یلول/9 و تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ژماره‌ی تووشبووان زیاد بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوایكرد “هه‌ڵمه‌تی چڕ و پڕی رشاندنی ئاژه‌ڵان له‌لایه‌ن به‌شی ڤێتێرنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌نجامبدرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌”.