ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزانی دیاری کرد.
ئەمرۆ دووشەممە 27ـی 03ـی 2023 ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبووەوە.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکەدا دوای دیراسە و هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورەزانایان و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای کۆمەڵگە و موسڵمانان، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی بەمشێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:-
– ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێک له‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
– ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
– ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێیدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (7,200,000) حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێک (حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عێراقی )هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێک بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان.