به‌شی پێشبینی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای نه‌ورۆز و سێ ڕۆژی داهاتووی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی خسته‌ڕوو و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشبینی ده‌كرێ له هه‌رسێ رۆژه‌كه‌دا باران ببارێت.
به‌شی زۆری هاووڵاتییانی هه‌رێم له شار و شارۆچكه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت و سه‌یران له رۆژانی نه‌ورۆزدا چاودێری ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌شی پێشبینی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێمی بۆ سێ رۆژی داهاتوو بڵاو كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به سبه‌ی سێشه‌م كه رۆژی نه‌ورۆزه رایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت، كه‌شوهه‌واش سارد ده‌بێت.
بۆ دووسبه‌ی چوارشه‌م ئاسمان به‌هه‌مانشێوه هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بارانباریش هه‌یه.
رۆژی پێنجشه‌میش پێشبینی كراوه ئاسمان دیسان هه‌ور بێت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری نمه‌بارانیش له ناوچه‌كان هه‌یه.