سبەی ئەمشوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن

سبەی ئەمشوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن

ئەم پڕۆسەیە تاکو 20ـی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتاییدێت

نیسان 11, 2023 11:37
سبەی ئەمشوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن
0

لایک

رۆژی 05-04-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی سبەی چوارشەممە رێكەوتی 12ـی نیسانی 2023، مووچەی هەریەک لە پەروەردە، کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

جێی باسە، ئەم پڕۆسەیە تاکو 20ـی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتاییدێت.

En az 10 karakter gerekli