3 تیرۆریست لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین کوژران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • 3 تیرۆریست لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین کوژران

3 تیرۆریست لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین کوژران

لەدوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازی ئاسمانیدا 3 تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
3 تیرۆریست لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین کوژران
0

لایک

لەراگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین ـی نزیک پارێزگای دیالە ئەنجامدراوە و لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 3 تیرۆریستی داعش کوژراون.

هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان دوابەدوای بەدواداچوون و سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەپێی زانیاریی هەواڵگری ورد ئەنجامدراوە.

شایەنی باسە لە ئۆپەرسیۆنەکەدا فرۆکەی ئێف-16 بەکارهاتووە و تونێلێکیس لە ناوچەی زەرلوک لە چیای حەمرین خاپوورکراوە.