یونیسێف هۆشداری دا لەوەی پرۆسەی کەمکردنەوەی ڕێژەی منداڵانی کرێکار زۆر بە هێواشی دەڕوات ڕەنگە سەدان ساڵمان بۆ جێبەجێکردنی پێوسیت بێت، ئێستا نزیکەی 138 ملیۆن منداڵ لە جیهان کار دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكەوتی 11ـی حوزەیرانی 2025، یونیسێف لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2024 نزیکەی 138 ملیۆن منداڵ لە کێڵگە و کۆمپانییەکان کار دەکەن، ئێمە نەمانتوانیووە ئامانجی دە ساڵی ڕابردوومان بۆ کۆتایی هێنان بەو دیاردەیە بە دی بهێنینن.
دە ساڵ پێش ئێستا، وڵاتان بڕیاریان دا لە ساڵی 2025 کارکردنی منداڵان لە کێڵگەی و کۆمپانیاکان نەهێڵێن.
یونیسێف و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کرێکاران لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، کاتەکە کۆتایی هات، بەڵام کارکردنی منداڵان کۆتایی نەهات، پرۆسەکەش زۆر بە هێواشی بەڕێوە دەچێت، ڕەنگە سەدان ساڵمان دیکەمان پێویست بێت.
ساڵی ڕابردوو 137 ملیۆن و 600 هەزار منداڵ لە جیهان کە تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 17 ساڵە بە ناچاری کاریان کردووە.
هەروەها لە ساڵی 2000 نزیکەی 246 ملیۆن منداڵ بە ناچاری بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان، کاریان کردووە.
کاترین ڕوسیل، سەرۆکی یونیسێف لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لە 25 ساڵی ڕابردوو پێشکەوتنی بەرچاو لە کەمکردنەوەی ژمارەی منداڵانی کرێکار هەبووە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە کار بەردەوامن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی