دەسەڵاتدارانی یۆنان رایانگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بەلەمێک به ده‌یان كۆچبه‌ره‌وه لە رۆژهەڵاتی دورگەی کارپاتۆس كه ده‌یان كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتووه ژێرئاو كه‌وتوه، تا ئێستاش توانیویانه 29 كه‌س رزگاربكه‌ن.
به‌پێی ئاژانسی AP، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دەسەڵاتدارانی یۆنان رایانگه‌یاندوه، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و ڕزگارکردنیان لە رۆژهەڵاتی دورگەی کارپاتۆس دەستیپێکردوە، پاش ئەوەی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەلەمێک کە دەیان کۆچبەری هەڵگرتبوو، ژێرئاو كه‌وتووه.
پاسەوانانی دورگەی کارپاتۆس رایگه‌یاند، 29 کەس له رۆژهەڵاتی کارپاتۆس رزگاركراون كه خه‌ڵكی وڵاتانی عێراق، هەرێم و ئەفغانستان و ئێرانن و به ده‌سه‌ڵاتدارانیان وتوه ژماره‌ی كۆچبه‌ره‌كان له‌سه‌ر یه‌خته‌كه له‌نێوان 60 بۆ 80 كه‌سدا بوون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رزگاركراون ده‌ڵێن، بەلەمهكهیان له ئهنتاڵیاوە لە کەناراوه‌كانی باشوری تورکیاوه ده‌ستی به گه‌شته‌كه كردوه و ئامانجیان بوه بگه‌نه وڵاتی ئیتاڵیا، به‌ڵام شه‌وی رابردوو ژێرئاو كه‌وتووه.
هێزه‌كانی پاسەوانی یۆنان ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، دوو بەلەمی پاسەوانی کەنارەکان، کەشتییەکی دەریایی یۆنان، هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی و بەلایەنی کەمەوە سێ کەشتی بەشدارییان لە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی كۆچبه‌ران کردوە و تا ئێستا هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا