لیژنەیەک بۆ خەرجکردنى شایستە داراییەکانى هەرێم پێکدەهێنرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لیژنەیەک بۆ خەرجکردنى شایستە داراییەکانى هەرێم پێکدەهێنرێت

لیژنەیەک بۆ خەرجکردنى شایستە داراییەکانى هەرێم پێکدەهێنرێت

كانونی دووه‌م 28, 2024 23:01
لیژنەیەک بۆ خەرجکردنى شایستە داراییەکانى هەرێم پێکدەهێنرێت
0

لایک

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند ” لەسەر پێشنیازمان بڕیاردرا بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ خەرجکردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان-عێراق“.

نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد “ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ى کانوونى دووەمى 2024، لەسەر پێشنیازمان بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەمەبەستی بەدواداچوون و پێشکەشکردنی راپۆرتێکی بەپەلە لەبارەی رێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ  خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم بەتایبەتی لەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە تەرخانکردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی 2024 و ئاستی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی سەر هەرێم لە یاسای بودجە”.

En az 10 karakter gerekli