بەشی پەیوەندی گشتی پارتی پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی تورکمان دەکات

بەشی پەیوەندی گشتی پارتی پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی تورکمان دەکات

شوبات 26, 2026 02:20
بەشی پەیوەندی گشتی پارتی پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی تورکمان دەکات
0

لایک

دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمان، بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە خوشک و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی تورکمان دەکات.

١١٥ ساڵ پێش ئێستا، ڕۆژنامەنووسانی تورکمان ڕۆژنامەی (الحوادث)یان ڕاگەیاند و بەم کارە مێژووییەیان ئیرادەی خۆیان لە بواری ئازادیی ڕۆژنامەگەری نیشان دا. ئەمڕۆ، لە سایەی پرۆسەی دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گشت پێکهاتەکان و، لە کاتێکدا ئازادیی کار لە هەرێمی کوردستاندا ڕەخسراوە، خوشک و برا تورکمانەکان وەک پێکهاتەیەکی جێگای ڕێز توانیویانە لە ڕێگەی ڕۆژنامە و دەزگا میدیاییەکانەوە دەنگی خۆیان بگەیەنن و گیانی برایەتی لەگەڵ گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکەن.

لەم یادە گرانبەهایەدا، وەک هەمیشە، پشتیوانی و پاڵپشتیی بەردەوامی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ گەشەپێدانی زیاتری ڕۆژنامەگەری و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی خوشک و برایانی تورکمانمان و، گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان

En az 10 karakter gerekli