لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژهەڵاتی ناوەراست
  • لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یائیر لاپید، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵییان ئەنجامدا.

سەرۆكوەزیران و سەرۆكی ئەمریكا پێشوازییان لەو پەیوەندییە گەرم و سەربەخۆكانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا كردووە.

سەرۆكوەزیران لاپید و سەرۆك بایدن و هەردوو گرووپی كار وتووێژی درێژخایەنیان لە بارەی پرسەكانی ناوچەكە و بە تایبەت مەلەفی ئێران و ڕێككەوتنی ئەتۆمی بەڕێوە بردووە.

هەروەها لاپید سوپاسی بایدنی كردووە بۆ بڕیارەكەی كە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان دوورنەخستەوە.

هەروەها سەرۆكوەزیران جەختی لە دژایەتیی بۆ گەڕانەوەی ڕێككەوتنی تازەی ناوەكی و پێویستیی چڕ كردنی گوشارەكان بۆ سەر ئێران كردۆتەوە.

دوای كۆبووەنەوەكەش هەردوولا “بەیاننامەیەك” واژۆ دەكەن كە هاوكارییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا چەسپێنێت.

لەوباریەوە بەرپرسێكی ئیدارەی بایدن، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، ئەم بەیاننامەیە زۆر گرنگە و پابەندبوونێك لەخۆدەگرێت كە هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ڕووبەڕووی چالاكییە ناسەقامگیركەرەكانی ئێران بێتەوە، بەتایبەتی هەڕەشەكان بۆ سەر ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەڵگەنامەیە كە تا ئێستا ئەمریكییەكان بە ” جاڕنامەی قودس” ناویان نەهێناوە، گوزارشت لە “هەڵوێستێكی روون و یەكگرتوو دەكات بەرامبەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەكەی و دەستدرێژییەكانی لە سەرتاسەری ناوچەكە”.

هاوكات بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “بەیاننامەی قودس سەبارەت بە هاوبەشی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل” دەبێتە “شاهیدی زیندوو لەسەر سروشت و تەندروستی و ڕادە و قووڵی ناوازەی پەیوەندییەكان”ی ئەم پەیوەندییە دوولایەنەیە.