دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، دواى گه‌يشتنى داواكاريى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ری بۆ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به دامهزراندنيان، دادوه‌ران له رۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانى هه‌رێمى و واژۆكردنييهوه له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، داده‌مه‌زرێن و دواى سوێندخواردنى ياسايى، له داموده‌زگاكانى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، 15 جێگرى داواكارى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه پێشتر فه‌رمانى دامهزرانديان له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ واژۆ كراوه، ئەمە بەگوێرەی راگەیەندراوەکە.
دڵشاد شەهاب دەڵێت، “دامه‌زراندنى دادوه‌ران و جێگرانى داواكارى گشتى وه‌ک پێويستييه‌كى له‌پێش دێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى له‌و بواره‌دا و خزمه‌تكردن و ئاسانكارى بۆ هاووڵاتييان له بوارى دادبينيدا به‌تايبه‌تى له شوێنه دووره‌كان و له سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ى ئيداره‌ى تازه‌يان تێدا دامه‌زاروه وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمى كوردستان.”
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر ئه‌مڕۆ یەکشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ كردنى شارۆچكه‌ى خهليفان به قه‌زا و كردنى گوندى سرێشمه به ناحيه واژۆ كرد و له ئەمڕۆوه فه‌رمانه‌كه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.