په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم لەکۆبونەوەدایە و گفتوگۆ له‌باره‌ی هۆكاری وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كانی رێگاوبان و ته‌واونه‌كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له واده‌ی یاسایی دیاریكراوی خۆیان ده‌كرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دوه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (52) و مادده‌كانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه بەڕێوەبچێت.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م په‌یوه‌ستە به خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان) سه‌باره‌ت به (هۆكاری وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان و ته‌واونه‌كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له واده‌ی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ته‌وه‌ری دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌تە به خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئه‌لكترۆنی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌كان ژماره (78)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.