ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 3 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 3 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 3 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

نیسان 11, 2023 09:25
ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 3 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند
0

لایک

دەزگای ئاسایش رایگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەکاتی مامەڵەکردن بە بڕی 781 گرام مادەی کریستاڵی سپییەوە دەستگیرکرد.

رۆژی دووشەممە 10ـی نیسانی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، “پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێک لە پارێزگای سلێمانی کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، هێزەکانمان دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش لێکۆڵینەوەی وردییان دەستیپێکرد”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “رۆژی هەینی 07-04-2023، لە هەڵمەتێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکان سێ تۆمەتباری باندەکە دەستگیرکران لەکاتی مامەڵەکردن و کڕین و فڕۆشتندا کە بڕی 781 گرام ماددەی کریستاڵی سپی دەستی بەسەردا گیرا و تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کرانەوە”.

En az 10 karakter gerekli