بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای مەڕاش روویدا و ئافاد لەبارەیەوە دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەکە 5.3 پلە بەپێوەری رێختەر بووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)، کاتژمێر 12:19 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆپێنجشەممە 23-03-2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی “گۆکسوون”ـی سەر بە پارێزگای مەڕاش روویداوە.
هەر بەگوێرەی ئافاد بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 12.9 کیلۆمەتر بووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستی پێکراوە.
لە دوای بوومەلەرزەکانی 6ـی شوباتی ئەمساڵ کە بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە دوو شارۆچکەی پارێزگای مەڕاش روویاندا و تائێستا زیاتر لە 20 هەزار پاشلەرزەی لەدواوە تۆمارکراون.