ناوی چوار کەس بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاشکرا کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ناوی چوار کەس بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاشکرا کرا

ناوی چوار کەس بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاشکرا کرا

كانونی یه‌كه‌م 25, 2023 11:01
ناوی چوار کەس بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاشکرا کرا
0

لایک

محەممەد سەیهود، نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە رایگەیاند، یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستی بە کۆدەنگی پێکهاتەکان هەیە لەسەر ئەو چوار ناوەی کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن کاندید کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد سەیهود، نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە دانیشتنەکانی داهاتووی دوای کۆتایی هاتنی پشووی خولی یاسادانان، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دانانی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی یاسادانان لە پێشینەی کارەکانی داناوە”، روونیشیکردەوە، “چوار کەس پێشنیاز کراون بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن، بەڵام هیچ رێککەوتنێکی کورد، سوننە و شیعەیان بەدەست نەهێناوە”.

سەیهود راشیگەیاند، “پێکهاتەی سوننە ناوی (مەحمود مەشهەدانی، سالم عیساوی، شەعلان کریم، و عەبدولکەریم عەبتان)ـی خستووەتەڕوو، دەشڵێت: هەڵبژاردنی یەکێک لەوانە بەیەک دانیشتنی پەرلەمان کۆتایی نایێت، بەڵکو پێویستی بەزیاتر لەدانیشتنێک هەیە تاوەکو زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنن.

رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه‌، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی کە لەماوەکانی رابردوو لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە هەیبووە.
هەروەها تاوەکو ئێستا دوای چەندین دانیشتنی پەرلەمان نەتوانراوە سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرێت، تاوەکو جێگای حەلبووسی پڕ بکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli