به‌غداد بڕە پارەیەکی تر بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كات

به‌غداد بڕە پارەیەکی تر بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كات

ئازار 19, 2024 10:00
به‌غداد بڕە پارەیەکی تر بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كات
0

لایک

سەرچاوەیەک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراق بڕی ملیارێك و 503 ملیار دیناری به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ كردووه‌.

سەرچاوەیەک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و وردبینیانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامیده‌دات، ئه‌مڕۆ بڕیاریداوه‌ بڕی ملیارێک و 503 ملیۆن دیناری دیکە ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا پاره‌كه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر، به‌ڵام وه‌رنه‌گیراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بڕه‌ پارانه‌ی به‌غداد تا ئێستا ناردویه‌تی به‌شی مووچه‌ی مانگێكی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ناكات.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غداد كرد وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق بڕی 561 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌ڵام تائێستا دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێنه‌كردووه‌.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، “مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە، بڕیارەكەی دادگا باسی لە ئەوە كردووە سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە بەیەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ دابەشكردنی مووچە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەبڕی زیاتر لە 940 ملیار دینارە، بەڵام بەغداد 560 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام مووچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و 307 هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان نەنێردراوە”.

En az 10 karakter gerekli