سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازی له به‌شداری تیمی وه‌زاری یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 14ـی ئایاری 2023)، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: خۆشحاڵين به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداريى تيمى وه‌زاريى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له حكوومه‌ت، هيوادارين ئه‌مه ببێته ده‌ستپێك و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به كۆده‌نگى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى هه‌يه. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و پشتيوانى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ببێته هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.