به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاکان هەندێكجار بەشێوەی تاوەباران بروسکە دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەندێكجار بەشێوەی تاوەباران بروسکە دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ کاتەکانی ئێوارە. پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاویەکانی باکووری خۆرئاوا و پارێزگای دهۆک نزمدەبنەوە بە (4 -5 ) پلە، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
كه‌شناسی ئەوەش ئاشکرادەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەندێكجار بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت لەزۆربەی ناوچەکاندا، پلەکانی گەرما بە گشتی نزمدەبێتەوە بە (4-5) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ و خێراىی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 23پلەى سیلیزى