کەشتییە ئاسمانییەکەی رووسیا بەر رووی مانگ کەوت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کەشتییە ئاسمانییەکەی رووسیا بەر رووی مانگ کەوت

کەشتییە ئاسمانییەکەی رووسیا بەر رووی مانگ کەوت

ئاب 20, 2023 14:37
کەشتییە ئاسمانییەکەی رووسیا بەر رووی مانگ کەوت
0

لایک

ئاژانسی رۆسکۆسمۆس بڵاویکردەوە، دوینێ 19ی مانگ کاتژمێر 2:57 خولەکی پاشنیوەڕۆ پەیوەندییان لەگەڵ کەشتی ئاسمانی لونا-25 پچڕاوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئاژانسە رووسیەکە، کەشتییەکە بەر رووی مانگ کەوتووە و تێکشکاوە.

ئاژانسی رۆسکۆسمۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمیسیۆنێکی تایبەت بەدواداچوون بۆ تێکشکانی کەشتییەکە دەکات.

رۆژی 11ی ئاب دوای 47 ساڵ ئاژانسی رۆسکۆسمۆسی رووسی کەشتی ئاسمانی لونا-25ی رەوانەی سەر مانگ کرد و بڕیاریشبوو کەشتییەکە 23ی ئاب بە مەبەستی گەڕان بەدوای ئاو لە جەمسەری باشووری مانگ بنیشێتەوە.

ڕووبەری جەمسەری باشووری مانگ کە لە سێبەردا دەمێنێتەوە زۆر گەورەترە لە جەمسەری باکووری مانگ، ئەمەش وا دەکات ئەگەری دۆزینەوەی ئاو زیاتر بێت.

تا ئێستا تەنیا سەدا 5ـی مانگ لەلایەن مرۆڤەوە پشکنینی بۆ کراوە و تا ئەمڕۆش هیچ وڵاتێک لەسەر جەمسەری باشووری مانگ نەنیشتووەتەوە.

En az 10 karakter gerekli