به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق هه‌ور بێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ش بارانبارین ده‌ست پێ بكاته‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما بە نزیکی ١ تا ٣ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌ممه.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای پێبشینیكراوی سبه‌ی شه‌ممه، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات و پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت، لە هەندێک کاتیش‌دا بارانبارین بەشێوەی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پلەکانی گەرمای سبه‌ش شه‌ممه کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاریكراوه:-
هەولێر(ئەربیل): ١٧ پلە
سلێمانی: ١٦ پلە
دهۆک: ١٥ پلە
زاخۆ: ١٦ پلە
هەڵەبجە: ١٧ پلە
گەرمیان: ٢٠ پلە
حاجی ئۆمەران: ٦ پلە