لە کۆتاییدا محەمەد سەڵاح واژۆی مانەوە بۆ لیڤەرپوول دەکات و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
ماڵپەڕی ئەل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە، پاش گفتوگۆیەکەی چڕ محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتن و بەشێوەیەکی کرداری گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و سەڵاح لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یانە ئینگلیزییەکە سەرجەم خواستە داراییەکانی ئەستێرە میسڕییەکەی بەدیهێناوە و مووچەی دڵخوازی خۆی پێدەدرێت، بۆیە سەڵاح بە کردارانە گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە.