کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە

کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە

حوزه‌یران 4, 2025 15:12
کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەش وهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ وە ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورت خایەن هەیە.

 رۆژی چوارشەممە 4ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند: “بە گشتی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ وە ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورت خایەن هەیە بە تایبەت  لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک”.

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە: “پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 5ی حوزەیرانی 2025: ” ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

هەولێر (ئەربیل) : 36 پلە

سلێمانی : 34 پلە

دهۆک : 34 پلە

زاخۆ : 35 پلە

هەڵەبجە :35 پلە

سۆران : 35 پلە

حاجی ئۆمەران : 24 پلە

En az 10 karakter gerekli