ئێران وەرگرتنەوەی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار لە عێراق راگەیاند

ئێران وەرگرتنەوەی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار لە عێراق راگەیاند

حوزه‌یران 10, 2023 17:22
ئێران وەرگرتنەوەی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار لە عێراق راگەیاند
0

لایک

دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار لە سامانی ئێران کە لە عێراق بەهۆی سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکاوە بلۆککرابوو، درایەوە بە ئێران.

یەحیا ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی ئێران (IRNA) رایگەیاند، بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار لە سامانی وڵاتەکەی کە لە عێراق بلۆککرابوو، وەگیراوەتەوە.

بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو پارەیەی کە رادەستکراوەتەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیری بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران، یەحیا ئیسحاق وتی، بەشێک لەو بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانە تەرخان دەکرێت کە لە بۆنە ئایینییەکاندا سەردانی عێراق دەکەن.

یەحیا ئیسحاق وتیشی “بە دڵنیاییەوە ئەم دۆخە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بازاڕەکان دەبێت”.

En az 10 karakter gerekli