دەستبەسەر 21 دەمانچە داگیرا کە بەنیازبوون بە قاچاخ ببرێتە ئێران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستبەسەر 21 دەمانچە داگیرا کە بەنیازبوون بە قاچاخ ببرێتە ئێران

دەستبەسەر 21 دەمانچە داگیرا کە بەنیازبوون بە قاچاخ ببرێتە ئێران

نیسان 4, 2023 09:34
دەستبەسەر 21 دەمانچە داگیرا کە بەنیازبوون بە قاچاخ ببرێتە ئێران
0

لایک

لە سنووری نێوان هەرێم و ئێران لە نزیک تەوێڵە دەستبەسەر 21 دەمانچە و 42 مەخزەنی دەمانچە داگیرا کە ویستویانە بە قاچاغ بیبەنە ئێران.

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە قاچاغ بردنی چەک لە خاکی عێراقەوە بۆ نێو خاکی ئێران، مەفرەزەیەکی فەوجی دووی لیوای 21 لە نزیک تەوێڵە لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی چەکەکان، قاچاخچیەکان بارەکانیان جێهێشت و رایانکرد بۆ نێو خاکی ئێران و لەلایەن فەوجی دووەوە دەستگیرا بەسەر بارەکە کە 21 دەمانچە و 42 مەخزەنی دەمانچە بوون”.

En az 10 karakter gerekli