وەزارەتی تەندروستی: زیاتر لە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆمارکراون
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • وەزارەتی تەندروستی: زیاتر لە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستی: زیاتر لە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆمارکراون

نیسان 1, 2023 16:21
وەزارەتی تەندروستی: زیاتر لە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆمارکراون
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ناوچەکانی عێراق زیاتر لە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆمارکراوە و تائێستا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە.

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ناوچەکانی عێراق بنکەکانی وەزارەتی تەندروستی بەغداد و پارێزگاکانی دیکە زیاتر لە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی توندی جیاواز تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەکردوە، لەژێر ڕێنمایی د.ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی چاودێری تەندروستی پێویست بۆ توشبووان پێشکەش کراوە، هاوکات لەئێستادا زۆربەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەروەها جەختیکردەوە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمبۆڵانسەکان بەردەوام لە حاڵەتی ئامادە باشیدان.

En az 10 karakter gerekli